دانی ئەلڤێز ماڵئاوایی لە پاریس سانجێرمان کرد


دوای دوو ساڵ یاریکردن لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دانی ئەلڤێزی بەرازیلی و کاپتنی ئەو هەڵبژاردەیە، ماڵئاوایی یەکجاری لەو یانەیە کردو رایگەیاند چیتر یاری بۆ نامەکەوە.

ئەلڤێز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکە کۆتایی هات و شەوی رابردوو لە پاش یاری بەرازیل و پیرۆ لە کۆپا ئەمریکا، لە ئینستاگرامی خۆیەوە رایگەیاند، گرێبەستی نێوان من وپاریس سانجێڕمان کۆتایی هات ووەرزی داهاتوو بەردەوام نابم.
هەروەها ئەلڤێز سوپاسی ئەو یانەیەی کردو رایگەیاند دوو ساڵی پڕ لە سەرکەوتن و پڕ لە ئەزموونم بەسەربردووە.
ئەلڤێز توانی دوو خولی فەرەنساو جامێک بۆ ئەو یانەیە بباتەوە.



PM:08:36:23/06/2019