نەیمار یاریزانانی بەرشەلۆنە دڵنیا دەکاتەوە


نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و هەڵبژاردەی بەرازیل، یاریزانەکانی هاوڕێی لە گەڕانەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دڵنیا دەکاتەوە.

نەیمار لە چات گروپی واتس ئەپ نامەیەک بۆ یاریزانانی هاوڕێی دەنێرێت کە سوارێز و میسی دەیبینن، ئەو یاریزانانە دڵنیا دەکاتەوە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

نەیمار لە نامەکە نوسیویەتی" دەگەڕێمەوە چاوەڕوان بن، ئەوەش ئاسان دەبێت.
یانەی پاریس سانجێرمان داوای ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و تا ئێستاش گفتووگۆی رەسمی ئەنجام نەدراوە، بەڵام بەرشەلۆنە ئامادەیە کۆتینیۆ بخاتە گرێبەستەکەوە.



PM:09:30:23/06/2019