بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە كاتژمێر 7:52 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بومهلهرزهیەك بە گوڕی 4.2 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای خانەقینی هەژاندوە.
كه‌شناسیی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکردووە، بومه‌له‌رزه‌كه به قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر و به دوریی 26 كیلۆمه‌تر له قه‌زای خانه‌قینی داوه و له سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیانیش هه‌ستی پێكراوه.