دواجار هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی کۆپا
ئەمریکا بەدەست بهێنێت و بە دوو گۆڵی خاوێن لە هەڵبژاردەی قەتەرە بباتەوە.
هەردو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و قەتەر لە کۆپا ئەمریکا لە قۆناغی گروپەکان
رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی یاریەکە ٢-٠ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە، لاوتارۆ مارتینێز و ئەگوێرۆ تۆماریان کرد.
ئەرجەنتین توانی خاڵەکانی بکاتە ٤ خاڵ و بە دووەمی گروپی دووەم لە دوای
کۆڵۆمبیاوە بگاتە قۆناغی داهاتوو.
لە چارەکی کۆتایی ئەرجەنتین رووبەڕووی ڤەنزوێلا دەبێتەوەو یاریەکە لە ٢٨ی
ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.