عادل عەبدولمەهدی كاندیدی پۆستە بەتاڵەكانی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق ناوی کاندیدەکانی کابینەکەی رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە وزارییانەی کە بە بەتاڵی ماون.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایتا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ناوی ئەو چوار كاندیدەی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق كردوە کە ماوەیەکە پۆستە وزارییەکانیان بە بەتاڵی ماونەتەوە، ئەوانیش بریتین لە نەجاح شەمری بۆ پۆستی وەزیری بەرگری عێراق، یاسین یاسری، بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ،  سەفانە تائی، بۆ پۆستی وەزیری پەروەردە و دادوەر فاروق ئەمین بۆ وەزارەتی داد کاندید كراون.

بڕیارە لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سبەینێ دووشەممە 24ی حوزەیران، پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و یەكەمین بەرنامەی دانیشتنەكەش دەنگدان دەبێت لەسەر ئەو كاندیدانەی عادل عەبدولمەهدی پێشكەشی كردوە بۆ پڕكردنەوەی كابینە وزاریەكەی.


AM:12:12:24/06/2019