سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیاند، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی پەیوەندییەكی بێ كێشە نیە، كێشەی تێدایە و كێشەی سەرەكیش لەو پەیوەندییانە بابەتی ئامادەنەبوونی پارتیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی پارێزگاری كەركوك.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند" په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه نیه، كێشه‌ی تێدایه و كێشه‌ی سه‌ره‌كیش له‌و په‌یوه‌ندییانه بابه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی پارتیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك، بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆچوونی وایه كه هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه به واڵایی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه له ئیمكانیاتی یه‌كێتی و لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه له‌كه‌ركوك وه بۆ به‌فیڕۆدانی كه‌ركوكه كه ئێستا مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه، به ئه‌نقه‌ست واده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەی قسەکانی مەحمود سەنگاویشەوە رایگەیاند: "به‌دڵنیایی قسه‌كانی كاك مه‌حمود كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌جێی خۆی نه‌بوو و پێویستیش نه‌بوو، چونكه هه‌ڵوێستی پارتی له‌مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن بوو چۆن نه‌بوو، هه‌م "كاك قوباد و هه‌م كاك ئه‌رسه‌لان" به‌نوسین وه‌ڵامیان دابوه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه له‌و نووسینانه ره‌نگی دابوه‌وه، بۆیه پێویستی به كاك مه‌حمود نه‌بوو ئیزافه بكات بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌و زاراوه زبر و نه‌بوونی "دیقه‌ت" له هه‌ڵبژاردنی وشه، ئه‌مه‌یان كارێكی باش نه‌بوو به‌هه‌رحاڵ هات، رۆیشت".
سەعدی پیرە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وتی "پێم وایه غه‌درێكی گه‌وره له‌یه‌كێتی به‌گشتی و له‌مام جه‌لال به‌تایبه‌تی كرا، هه‌ره‌هاوه له كاك كۆسره‌ت كرا چونكه ئه‌وانه هه‌موویان له‌قۆناغی جیا جیادا به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی عیراق و كوردستان و هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتن و ئارامیه‌ی له‌كوردستان هه‌یه مومكین نه‌بوو به‌بێ فه‌خامه‌تی جه‌نابی مام جه‌لال بێته دی".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئێوه به‌و ئه‌ندازه‌یه نیگه‌ران بوون كه بژاردوتانه یانزه جار ناوی( مه‌سعود بارزانی) هێنرا له وه‌ك جۆرێك له مه‌رجه‌عیه‌ت له‌وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم؟
سه‌عدی پیره له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "به‌ڵێ نیگه‌رانی كردین، چونكه به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی، پێشینه‌ی نه‌بوو وه ئه‌وه له‌و چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، ره‌نگه یه‌كێكی تر وای بكردایه ره‌نگه زۆر كاریگه‌ری نه‌بوایه".
ئاشکراشیکرد، هه‌ركه‌سێكیش له غه‌یری یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دابنرێت نامه‌شروع و نامه‌عقوله، ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركوك سرف یه‌كێتی بێت.