شەهریار کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "شەهریار حەسەن" نوێترین کلیپی خۆی بەناوی (دونیا) بڵاوکردەوە.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شەھریار نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە کە لە هۆنراوەی ڕەنج سەنگاویە و خۆی کاری میلۆدی بۆ ئەنجام داوە

شەھریار حەسەن، سەرەتا لە ڕێی بەشداری لە پرۆگرامی كورد ستار ناسرا و  لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستی كردووە بە كاری ھونەری وخاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپەو، لە ئێستادا لە دەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبات.





AM:11:43:24/06/2019