ناوى چوار کاندید بۆ پۆستی وەزیری ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كرا

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیده‌كانی پۆستی وه‌زیری داد و به‌رگری و ناوخۆ و په‌روه‌رده‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک  وەزیرانی عیراق له‌ نوسراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیده‌كانی پۆستی وه‌زیری داد و به‌رگری و ناوخۆ و په‌روه‌رده‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و یه‌كلابكرێنه‌وه‌". 

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، (فاروق شوانی) كه‌ كورده‌، كاندید كراوه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراق. 

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌ بۆ په‌رله‌مان؛ 


PM:12:50:24/06/2019