لە پەرلەمان متمانەدرا بە سێ وەزیری نوێی حكوومەتی عێراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستە بەتاڵەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی پڕدەكاتەوە و دەنگ لەسەر ناوی سێ وەزیر درا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستە بەتاڵەكانی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی پڕدەكاتەوە و دەنگ لەسەر ناوی ئەو كەسانە دران كە بۆ پۆستی وەزارەتەكانی (ناوخۆ، بەرگریی، پەروەردە، داد) لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كراون.

لە دانیشتنەكەدا لیوا نەجاح عەلی شەمەری وەك وەزیری بەرگریی دەنگی بۆ دراو یاسین یاسری بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی بەشداربووی دانیشتنەكە بوو بە وەزیری ناوخۆی عێراق.

هەروەها فارووق ئەمین شوانی متمانەی پەرلەمانتارانی بۆ پۆستی وەزارەتی داد بەدەستهێناوە، بەڵام سەفانە حەمدانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پەروەردەی عێراق نەیتوانیووە متمانەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێ و رەتكرایەوە.




PM:02:35:24/06/2019