ترەمپ تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

لەم هەفتەیە سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ راوێژكارانی ئەمنی وڵاتەكەی كۆدەبێتەوە تاوتوێی رەوانەكردنی توانای سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

كەناڵی "سی ئێن ئێن" بڵاویكردەوە "ئەم هەفتەیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، كۆبونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ راوێژكارانی ئەمنی وڵاتەكەی بۆ تاوتوێكردنی رەوانەكردنی توانای سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی ناردنی سیستمی دژە فڕینی پاتریۆت و كەشتی جەنگی و فڕۆكەی جەنگی دەكرێن.

ئەم كۆبونەوەیە دوای ئەو بارگرژیە زۆرەی نێزان ئەمریكا و ئێران دێت كە هەردوولا بە توانا سەربازیەكانیان هەڕەشە لە یەكتر دەكەن.



PM:03:20:24/06/2019