مەسرور بارزانی روونکردنەوەیەک لەبارەی ناوی کاندیدانی پۆستە وزاریەکانی کابینەی نوێی حکومەت بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی نوسینگەی مەسرور بارزانی:
ماوەیەکە ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لەبارەی پێکھاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە ھەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم ھەواڵانە، ھەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن.
تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، ھیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە ھەژمار ناکرێت.
نوسینگەی مەسرور بارزانی
ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان