عێراق...مووچەی پەرلەمانتاران کەمدەکرێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاری کەمکردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەکان دەدات و لەبارەی ژمارەی پاسەوانی ئەندامانی ئەنجومەنیش ڕوونکردنەوە دەدات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی موچەی ئەندامانی پەرلەمان و پلە تایبەتەکان.

لەراگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە جگە لە کەمکردنەوەی موچەکانیان، ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ نیوەی ئێستا کەمدەکرێتەوە.

حەلبوسی جەختی لەوەشکردۆتەوە کە ھیچ ئیمتیازێکی وەک ئۆتۆمبیل و پارەی زیادە، نادرێتە ئەندامانی ئێستای پەرلەمان و پەرلەمانتارنی پێشوو.



PM:06:04:24/06/2019