ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكات، رێنمایی بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەربكات.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەفتەی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نووسراوی رەسمی داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە دەستبكاتەوە بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەگوێرەی بڕیارەكە ببێت، پێوستە لەماوەیەكی كورتی زەمەنییدا وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەربكات و قەرەبووی ئەو كەسانەش بكرێتەوە كە پلەبەرزكردنەوەیان راگیراوە.
بەهۆی قەیرانی دارایییەوە، ئەنجومەنی وەزیران لەكانوونی یەكەمی ساڵی 2015 ، بڕیاریدا كە هیچ پلە بەرزكردنەوەیەك بۆ فەرمانبەرانی پلە وەزیفییە گشتییەكان ئەنجامنەدرێت .