سزا نوێکانی ئەمەریکا باڵاترین پۆستی ئێران دەگرێتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا سزا نوێکانی سەر ئێرانی واژوو کرد کە لەنێویدا بەشێک لەو سزایانە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رابەر عەلی خامەنەئی دەگرێتەوە.

ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دوای واژۆکردنی فەرمانی سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "ئایەتوڵا عەلی خامنەیی بەرپرسی یەکەمە لە هەنگاوە دوژمنکارییەکانی ئێران، بۆیە سزاکانی ئەمجارەیان ئەو دەکەنە ئامانج".

سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاند " لەفەرمانی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمجارەدا هەمو جۆرە چالاکییەکی دارایی و پشتیوانی دارایی لە عەلی خامنەیی و هاوکارەکانی و هەمو ئەوانەی لە ئۆفیسەکەیدا قەدەغەکراوە."

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هەرگیز رێگانادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەو سزا نوێیانەش بەشێکی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەیە ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا کردیە سەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاو ژمارەیەک کەشتی نەوت هەڵگر.




PM:07:55:24/06/2019