خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە (دینا) وێنەیەکی خۆی و هونەرمەندێکی بڵاوکردەوەو بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە جلێکی شیکی پۆشیوەو نوسیویەتی"ئامادەکاری بۆ نوێترین بەرھەمی نيرمين_شوقي کە بەرھەمێکی نەتەوەییە و باس لە بابەتێکی گرنگی کوردستان دەکات".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆکلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوکردەوە.