ڤینسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و یاریزانی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید، هاتنی مباپی فەرەنسی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید
رادەگەیەنێت.
بە بێ ئەوەی بە دیاریکراوی کاتەکەی ئاشکرا بکات، ڤینسیۆس، جۆنیۆر
رایدەگەیەنێت، بەم زوانە کیلیان مباپی فەرەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان
پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.
دواتر دەڵێت: ئەو یاریزانێکە یانەی ریاڵ مەدرید و هاندەرانیش حەز بە هاتنی
دەکەن، من هەمووکات لە ئینستاگرام قسەی لەگەڵ دەکەم و پەیوەندیم هەیە لەگەڵیدا،
هەرچەندە لە نزیکەوە یەکمان نەبینینیوەو هاوڕێ نین.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا لە هەوڵدایە دوای هازارد ئەو یاریزانە بگوازێتەوە بەڵام یانەکەی رێگری لە چونی دەکات و نرخەکەشی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆیە.