ئێران لەسەر سزا نوێکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی هاتە دەنگ

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران لەسەر سزا نوێكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌کەى رایگەیاند، ئه‌و سزایانه‌ رێگا دیپلۆماسیەكان بۆ هەمیشە دادەخات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25ى حوزه‌یران عه‌باس موسه‌وى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران لە تویتێکدا راگه‌یاند،" بڕیاره‌كانى واشنتن بۆ ئه‌نجامدانى سزاى نوێ له‌ دژى عه‌لى خامه‌نه‌ئی رێبه‌رى باڵاى شۆرشی ئیسلامى ئێران ده‌رگاى له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رى دبلۆماسی داخست".
     
وتیشی"ئیداره‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رجه‌م ئه‌و رێوشێنانه‌ى له‌ناوبرد كه‌ هه‌بوون بۆ  پارێزگارى ئارامى و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا  سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، کە بەپێی بڕیارەکە لەمەوبەدوا رێگری دەكەن لەوەی هەریەك لە رابەری باڵای ئێران و نوسینگەكەی، لەگەڵ ئەو كەسانەی لە نزیكەوە پەیوەندیان هەیە بە خامنەیی-ەوە پشتگیری ماددیان بەدەست بگات.


AM:09:13:25/06/2019