پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه بە هۆی تاوانی جۆراوجۆرەوە چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست سپی كه‌وتووه، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرد كه چه‌ندین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
ئەوەشهاتووە"تۆمه‌تباره‌كه ناوی (ع. م. ع.) و له‌چه‌ند بنكه‌یه‌كی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆره‌وه".
ۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە" تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە به‌پێی ماده‌ی 456 له یاسای سزادانی عیراقی له‌بنكه‌كانی هه‌واری شار، سه‌را، چوارچرا و چه‌ند بنكه‌یه‌كی تر داواكراو بووه".