رۆحانی: ئامانجی ئەمریکا تێکدانی رەوشی مرۆییە لە ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێگەی سزاکانیەوە تەواوی گەلی ئێرانی خستوەتە ژێر گوشارەوە و ئامانجیشی  ئامانجی تێکدانی رەوشی مرۆییە لە ئێراندا.

ئەمرۆ سێشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی وتارێکدا رایگەیاند،" ئامانجی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تێکدانی رەوشی مرۆیییە لە ئێراندا".

وتیشی، ئەمریکا لە رێگەی سزاکانیەوە تەواوی گەلی ئێرانی خستوەتە ژێر گوشارەوە و سزاکانی زیانی گەورەی بە دەرمان و کەرتی تەندروستی گەیاندووە".

لەبارەی تێکشکاندنی ئەو فڕۆکەیەی کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری ئەمریکا رەوانەی سنورەکانی ئێرانی کردبوو حەسەن روحانی وتی، "ئێران بە موشەکێکی ئێرانی فڕۆکە ئەمریکییەکەی تێکشکاند".

هەروەها لەبارەی دانوستان و گفوگۆ بۆ دۆزینەوە رێگەچارەیەک بۆ کێشەکانی ئەو دوو وڵاتە باسی لەوە کرد، کە "ئەمریکا راستگۆ نییەو دانوستان رەتدەکاتەوە"

سەبارەت بە سزا نوێکانی سەر ولاتەکەی کە خامنەئی بە ئامانج گرتووە رۆحانی وتی "سزاکانی سەر عەلی خامنەئی سودی نییە چونکە هەژماری بانکی نییە".



AM:10:11:25/06/2019