قایمقامیه‌تی كه‌لار رایگەیاند، لە كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاری قەدەغەکردنی عه‌لاگه‌و نایلۆن دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە مەوبەدوای زه‌رفی كاغه‌ز دەبێتە شوێنگرەوەیان.
لە ئاگاداری نامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی كه‌لار تێیدا ئاگاداری هه‌موو خاوه‌ن سه‌مونخانه‌و نانه‌واخانه‌كانی سنوری شاره‌كه دەکاتەوە، كه نابێت عه‌لاگه و نایلۆن به‌كاربهێنن.
ئەوەشهاتووە، کە ڕۆژی 1ی 7ی 2019 دوا مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری عه‌لاگه‌و نایلۆن، زه‌رفی كاغه‌ز به‌كاربهێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دوای ئه‌وكاته‌وه ڕوبه‌ڕوی سزای غه‌رامه‌ی مادیی و دواتر داخستنیش ده‌كرێنه‌وه".