سپی ژمارەیەک راپۆرتی ویکلیکس لەسەر کورد بە زمانی کوردی بلاودەکاتەوە

ماڵپەڕی سپی میدیا لەمشەوەوە ٢٥ی حوزەیران، دەستدەکات بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک راپۆرتی "ویکلیکس"، کە بە زمانێکی پاراو وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی.

لەبەر گرنگی بابەتەکان، سپی میدیا لە ماڵپەرەکەیدا بەشێکی بە ناوی (دۆکۆمێنت) کردوەتەوە و، هەوڵدەدات ناوبەناو ئەو راپۆرتە وەرگێردراوانەی ویکلیکس بڵاوبکاتەوە، کەژمارەیەکیان دەگەرێتەوە بۆ سالانی شۆڕشی ئەیلول و دواتر شۆڕشی ساڵی حەفتاکانی مێژووی تازەی دوای راپەڕین.

سپی بەمەبەستی ئەوەی خوێنەری کورد ئاگای لەو راپۆرتانە بێت، بۆیە ئەو بەشەی کردووەتەوەو دەستدەکات بە بڵاوکردنەوەی.

لەکاتێکدا کە ئەم راپۆرتانە هەموویان بە زمانی ئینگلیزی هەن و، هەر خوێنەرێک لە هەر وڵاتێکەوە دەتوانێت لە رێگای ئەم راپۆرتانەوە زانیاری لەسەر کوردستان هەبێت، ماڵپەڕی سپی-ش بە بە پێویستی دەزانێت ئەو راپۆرتانەی لەسەر کوردستان و جولانەوە سیاسییەکانی نوسراون خەلکی کوردستان لێیان بە ئاگا بێت.




AM:11:47:25/06/2019