روونکردنەوە لەسەر دۆخی تەندروستی هونەرمەند "زیاد ئەسعەد "دەدرێت

ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانی کورد روونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی هونەرمەندی ناوداری کورد "زیاد ئەسعەد" بلاودەکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هونەرمەندێک ئەو گۆرانیبێژەی بە نەخۆشی دەرونی لەقەڵەمدا و وتی کە لە نەخۆشخانەی دەروونییە".

ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دەستەیەک لە هونەرمەندان و رۆژنامەنووسانی كوردستان لە ژێر ناونیشانی "زیاد ئەسعەد ئەگەر عاقڵ نەبووایە تا ئێرە بێدەنگ نەدەبوو"روونکردنەوەیەکیان بلاوکردوەتەوە و نوسیویانە" وەڵامێک بۆ ئەو برادەری خۆی بە ناوی هونەرزانی گەورە (زیاد ئەسعەد) هەڵواسیووە".

لە سەرەتای روونکردنەوەکەدا هاتووە، بەداخەوە هەر ڕۆژەی بە جۆرێک و شێوازێک ناوی ئەم هونەرمەندە دەبەن لە بڕی هەموو وەفا و ڕێزێک بۆ كاروانی پڕ بەخششی هونەریی (زیاد ئەسعەد) كەچی دێن بە بووختان درۆ دەیانەوێ خۆیان هەڵبكێشن و ناوبانگێک بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن، ئاخر تۆ ئەگەر شارەزایی یەک تۆن لە هونەریی گۆرانی كوردیی هەبووایە لە دەنگت، ئەتزانی باسكردنی هونەرمەندێکی ئاوا گەورە چەندە نەشازە!، ئاخر جەماوەری هونەردۆستی كوردستان زۆر لە تۆ هۆشیار تر و عاقڵ ترن، ئەگەر كاک زیاد تووشی حاڵەتێکی ئاوا بوایە چۆن دەیتوانی ئاواز و تێکست دابنێ، كە تازەترینیان چەند گۆرانییەکی فیلمی سینەمای (پەیكەری دڵ) بوو، كە هەمووی دوو مانگێكە كارەكانی تەواو بووەو هونەرمەند (هەڵوێست محەمەد) رۆژانە قسەو گفتوگۆی لەگەڵ كردووە بۆ چۆنیەتی ئامادەكردنی گۆرانییەكانی، ئەرێ بەڕاست راگەیاندنی كوردی ئەوەندە نا هۆشیارە نەزانێت هونەرمەند نیە لەم وڵاتە لە هەموو دیمانیەكی رۆژنامەوانی باسی یارمەتیەكانی هونەرزانی گەورە (زیاد ئەسعەد) نەكەن!؟.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ڕاستی دا ئێستا ئێمە تێدەگەین، كە هونەرمەند (زیاد) بۆچی خۆی بە دوور گرتووە لە وڵات و لە بەشێک لەو نەخۆشانەی وەک ئەم برادەرەی تووشی هیستریا بووە بە دەست ئەوەی (زیاد ئەسعەد) نە تەلەفۆنێک نە هەواڵێکی نازانێت، چونكە ئەو مرۆڤانە لەو ئاستە نین كاک زیاد بیان ناسێت!، كەچی بەداخەوە دێن بەم شێوە ناشارستانی و دوور لە هەموو بە ها رۆشنبرییەكان دەنگ و باسیێکی پڕ لە درۆ بڵاو دەكاتەوە، لە كاتێکدا هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) رۆژانێک بووە ئەوەند چاكەی هەبووە بۆ ئەم بەڕێزە، دەبوو ئەوەندە نمەک دار بێت، ئەگەر جارێکی دیكە دەستاڕی ژیان سوڕایەوە ڕەنگە نەخۆشێکی هەبێت داوا بكات كاک (زیاد) بێت بە چەند گۆرانییەک بڵێت بۆ ئارام بوونەوەی نەخۆشییەكەی.

لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا ئەو رۆژنامەنووس و هونەرمەندانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بۆیە تا ئێرەو بەسە شەرم بكەن لەوەی كە دەیڵێین چونكە ئێمە پۆلێک هونەرمەند و كەسانی رۆشنبیرین زۆر چاک ئاگامان لە حاڵی هونەرمەندی ئازیز (زیاد ئەسعەد) ئەو هونەرمەند ئەوەندە ئاستی بەرزە و زۆر لەوش عاقڵترە خۆی خەریک بكات بەم قسە بێ بنەمایانە، دڵنیابن ئەم قسانە جگە لە دۆریەكی بێ نەما هیچی تر نیە، ئەم جۆرە قسانەش تەنها تەنها دەبێتە مایەی ناشرین كردنی خۆی و هیچی دیكە".

ئەمەش لەکاتێکدایە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بلاوکرایەوە کە هونەرمەند زیاد ئەسعەد باری تەندروستیو  دەروونی تەواو نیەو لە نەخۆشخانە جارەسەر وەردەگرێت.




PM:12:20:25/06/2019