ڤیدیۆیەکی لویس سوارێز تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەژاندووە، لویس سوارێزی یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای ویانەی بەرشەلۆنە  سەیرترین داواکاری لە ناوبژیوان دەکات.

لە کۆتا جەولەی قۆناغی گروپەکانی کۆپا ئەمریکای نێوان ئۆرۆگوای و چیلی لە گروپی سێیەم کاتێک یاریەکە ١-٠ بە سودی ئۆرۆگوای کۆتایی هات، سوارێز لە هێڵی سزادا تۆپێک ئاڕاستەی گۆڵ دەکات، بەڵام گۆڵچی چیلی تۆپەکە بەدەستی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام سواریز لە هەڵسوکەوتێکی چاوەڕوان نەکراودا داوا لە ناوبژیوان دەکات پەنارتی ئەژمار بکات و تۆپ لە دەستی گۆڵچی داوە، کە سوارێز ئەم گۆڵچیەی بە یاریزان تێگەیشتووە، بەڵام ناوبژیوان داواکەی رەتکردەوە.



PM:12:38:25/06/2019