ئەبو كاروان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان و چەند ئەندامێكی دیكەی ئەو حزبە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیانەوە ئاشكرادەكرێت.
بۆ زانیاری دەربارەی ڕووداوەكە "سپی" پەیوەندی كرد بە عوسمان زیندانی، ئەندامی سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان و ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی گەڕانەوەی لەسەر رێگای سماقوڵی لە شاری هەولێرەوە بۆ شاری سلێمانی، ئەبو كاروان لەگەڵ ژمارەیەك ئەندامی دیكەی حزب تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.
ناوبراو ئاشكراشیكرد لە رووداوەكەدا ئەبو كاروان برینداربووە و لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەیە هاوكات زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
ئەبو كاروان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعیە و لە بنەڕەتدا خەڵكی كفریە و پێشمەرگە بووە و ژنێك و دوو منداڵی ئەنفالن، خولی پێشوو ئەندامی پەرلەمان بووە و لە ئێستادا خاوەنی منداڵێكە.