خانمە پزیشكێكی كورد لە سیمینارێكدا كۆچی دواییكرد

خانمە پزشكێكی خەڵكی دھۆك لە سیمینارێكدا لە وڵاتی نەمسا كۆچی دواییكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2019 دكتۆرە شەونم ئەحمەد وەیس، كە پزیشكی نەخۆشییەكانی ئافرەتان و منداڵبوونە لە نەخۆشخانەی دھۆك، كۆچی دواییكرد.

شەونم ئەحمەد وەیس رۆژی 23ی ئەم مانگە بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسێكی تایبەت بە نەخۆشییەكانی ئافرەتان سەردانی نەمسای كرد و لەناو سیمینارێكی كۆنفڕانسەكەدا، جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لەدەستدا و بڕیارە بەم نزیكانە تەرمەكەی بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.



PM:02:44:25/06/2019