ڕاگەیەندراوێك لە خانەوادەی زیاد ئەسعەد_ەوە

بنەماڵەی زیاد ئەسعەدی هونەرمەند ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو هونەرمەندە بڵاودەكەنەوە و چەند دەنگۆیەك ڕەتدەكەنەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا كەوێنەیەكی تایبەت بۆ "سپی" نێردراوە هاتووە "كەسێك بە نێوی سەردار كەركوكی لە یەكێك بەرنامەكانی رادیۆی نەورۆز .. پروپاگەندەی ئەوە دەكات ھونەرمەند زیاد ئەسعەد شێت بووە و لە ژوورێكی داخراو دا بەندە".

ئەوەشیان خستۆتەڕوو "ئێمە وەك بنەماڵەی ھونەرمەند زیاد ئەسعەد ئەم پروپاگەندە دروست كراوانە بە درۆ دەخەینەوە داوای یاسایی لەسەر رادیۆی نەورۆز و سەردار كەركوكی تۆمار دەكەین".

دەشڵێن "ھەوادارانی زیاد ئەسعەد ئاگادار دەكەینەوە باری تەندروستی زۆر جێگیرەو لە وڵاتی سوید ژیانی ئاسایی خۆی بەرێ دەكات".

هاوكات ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دەستەیەك لە هونەرمەندان و رۆژنامەنووسانی كوردستان لە ژێر ناونیشانی "زیاد ئەسعەد ئەگەر عاقڵ نەبووایە تا ئێرە بێدەنگ نەدەبوو "روونكردنەوەیەكیان بلاوكردوەتەوە و نوسیویانە" وەڵامێك بۆ ئەو برادەری خۆی بە ناوی هونەرزانی گەورە (زیاد ئەسعەد) هەڵواسیووە".



PM:02:59:25/06/2019