ئێران وەڵامی ئەمریکای دایەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەوە وەڵامی بەرپرسانی ئەمریکای دایەوە ڕایگەیاند، سزا نوێیه‌کانی ئەمریکا بۆ سەر بەرپرسانی ئێران، بە واتای داخستنی هەموو ڕێگەکانی دیبلۆماسیەکان دێت.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند، سزا نوێیە بێ هۆکارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، واتە داخستنی هەموو ڕێگاکانی دیبلۆماسی و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتەکەی ترەمپ بێهیوایە و دەیەوێت کۆنترۆڵی کارە نێودەوڵەتییەکان بکات و ئارامی و ئەمنییەتی جیهان تێکبدات و نووسیویەتی، "ئەم ڕووداوانە لە بەرژەوەندی وڵاتانی بی-یە".

دوێنێ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نوێترین سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکان هەریەک لە  عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و هه‌شت فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌خۆ‌گرت.


PM:04:34:25/06/2019