لەروداوێكی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لەروداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەكی‌ دەربەندیخان - زەڕایەن، كەسێك گیانی لەدەستدا.

كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی‌ حوزەیرانی 2019،  ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێكی بچوك لەسەر رێگەی دەربەندیخان - ناحیەی زەڕایەن بەیەكیاندا دا.

بەگوێرەی‌ زانیارییەكان، لە روداوەكەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە كە بەرەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالەیە و چەند كەسێكی تریش برینداربون.


PM:05:38:25/06/2019