هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك بەڕێوەدەچێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وێڕای تایبەتمەندیەکەی لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك ئەنجامدەدرێت.

حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و ئەندام پەرلەمانەكانی سنووری كەركووك و نوێنەرانی وەزارەتەكانی حكوومەتی عێراق و نێردەی تايبه‌تی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەی بەوە كرد، وێرای تایبەتمەندی كەركووك، ھاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە، رێكارەكانی ھەڵبژاردن لەو پارێزگایە بەرێوەدەچن.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا، كێشەكانی كەركووك، مەترسییەكانی تیرۆر و فرە پێكھاتەیی پارێزگاكە، وامان لێدەخوازن كاری جدی بكەین، بۆ ئەوەی لەو پارێزگایەش ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و كاری جدی بۆ بكرێت،  وتیشی: لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە، لە كۆتایی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردن لە كەركووكیش ئەنجام دەدرێت.



PM:05:56:25/06/2019