نرخی گرانترین تابلۆکانی ئۆتۆمبیلەکانی هەڵەبجە گەیشتە یەک ملیار دینار

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجەڕایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن ئارەزوومەندانە ژامرەیی نایاب داوا بکەن کە نرخی گرانترین ژمارە بە یەك ملیار دینارە. 

حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی ھەڵەبجە، رایگەیاند" بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لە 80%ی پارەی ژمارە نایابەكان بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكە خەرج دەكرێت لە 20%یشی بۆ پەرەپێدانی ھاتوچۆ خەرج دەكرێت". 

هاوکات داوای لەو كەسانە كرد كە ئارەزوومەندن بۆ كڕینی ئەو ژمارە نایابانە دەتوانێت داواكاریی پێشكەش بكات، وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە لیژنەیەكی لە پارێزگار و ھاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ پێكھێناوە.

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەڵەبجە بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە" ژمارە 1 نرخەكەی یەك ملیار دینارە و ژمارە دوو بۆ نۆ نرخەكەیان  600 ملیۆن دینارە، ژمارە 10 بۆ 99 بە 300 ملیۆن دینارە، ژمارە 100 بۆ 999یش بە 200 ملیۆن دینارە".

هەروەها ژمارە 1988 كە ئاماژەیە بە ساڵی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە، بە 600 ملیۆن دینارە ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینارە.


PM:07:48:25/06/2019