ئەمڕۆ هەواڵێک لەسەر نەیمار بڵاوکراوەتەوە، کە سێ ساڵە هاندەرانی ئەو یانەیە چاوەروانی ئەو یاریزانە دەکەن.
نەیمار لە ساڵی ٢٠١٧ بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت وئێستاش دەگەڕێتەوە.
بە پێی نوێترین هەواڵ لەسەر گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە، نەیمار بە تەواوی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە رێکەوتووە گرێبەستێکی ٥ ساڵە واژۆ بکات و تا ساڵی ٢٠٢٤ لەو یانەیە بمێنێتەوەو یانەکەش ئامادەیی نیشانداوە ٢٤ ملیۆن یۆرۆی وەکو موچە لە یەک ساڵدا بەو یاریزانە بدات.
هەروەها ئەمرۆ گفتووگۆکانی یانەی بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی نەیمار دەستیپێکردووەو چاوەروان دەکرێت ماوەیەکی درێژ بخایەنێت تا هەردو یانە دەگەنە رێکەوتن.