تاکو ئێستا گوێت لەمشتومڕ بووە لەگەڵ کەسێک کە پێچەوانەی ڕەگەزتە وە درکت بەوە کردووە ڕوداوەکانیان بەجیاواز کۆکردۆتەوە.
لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە ژنان کەمێک باشترن لەپیاوان لەبیرهێنانەوەی هەندێک شتی دیاری کراوی وەک گفتوگۆ، و ناسینەوەی ڕوخساری خەڵکی.
چەندین جۆری بیرهێنانەوەی جیاواز هەیە هەریەک لەو بیرهێنانەوە زانایان ناویان ناوە بە ڕووداو ، گێڕانەوەی ڕوداوەکان لەهەر کەسێکدا جیاوازە چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەوەیان ئاشکرا کردووە ژنان زیاتر لەپیاوان دەتوانن شتەکان بەباشی بگێڕنەوە.
پرۆفیسۆر ئەجینتا هێلیتز، لەگەڵ تیمەکەیدا شیکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە لەسەر ٦۱۷ لێکۆڵینەوە لەساڵی ۱۹۷۳-۲۰۱۳ بەبەژداری زیاتر ۱۰۲ ملێۆن کەس. ئەنجامەکەی دەریخستووە کە ژنان کەمێک لەپیاوان زیاتر ڕوداوەکانیان بەبیر دێتەوە. ڕوداوەکانیش وەک قسە کردن ، فیلم و هەروەها بیرهێنانەوەی ڕوخسار.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: medical news today