هۆکاری لەرزینی دەست بزانە

لەرزینی دەست زۆر كات بۆ چەند حاڵەتێكی ئاسایی لەش دەگەرێتەوە و پێوەندی بە نەخۆشیەكی دیاریكراوەوە نیە تەنیا بە حاڵەتێك دادەنرێت بۆ نموونە رەنگە بە هۆی هیلاكی زۆرەوە رووبدات یان بەكارهێنانی دەرمان لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە بۆ چەند هۆكارێكی تر بگەرێتەوە وەكو نەخۆشیە دەمارییەكان و نارێكی دەمار و  یان پێوەندی بە شانەكانی لەشەوە.

 لێرەدا باس لە باوترین ئەو هۆكارانە دەكەین كە دەبنە هۆی لەرزینی دەستەكان.
یەكەم: فشار و دڵەراوكێ، زۆر كات دەستەكان تووشی لەرزین دەبن بەهۆی فشار دروستكەرەوە یان بیركردنەوەی زۆر  فشار و دڵەراوكێ پێكەوە دەبنە هۆی دەردانی برێكی زۆر هۆرمۆنی ئەدریناڵ و بەم شێوەیەش خوێنێكی زۆر بە دەمارەكاندا دەروات ئەمەیش دەبێتە هۆی لەرزینی دەستەكان بەهۆی خێرایی رۆشتنی خوێنەوە، بۆیە باشتر وایە خۆت بەدوور بگیرت لە فشاری رۆژانە زیاتر خۆت سەرقاڵ بكە بە كاری رۆژانەوە بۆ ئەوەی دەستەكانت تووشی لەرزینی نەبن بەهۆی بیركردنەوەی زۆر فشاری دەروونیەوە.

دووەم: زۆر خواردنەوەی قاوە، ئەگەر هۆگری خواردنەوەی قاوەیت و رۆژانە برێكی زۆر قاوە دەخۆیتەوە ئەوە بە دڵنیاییەوە دەستەكانت تووشی لەرزین دەبن، چونكە برێكی زۆر كافاین دەچێتە خوێنەوە كافاین هاندەرێكە كە دەبێتە هۆی ورووژاندنی دەمارەكان جگە لە لەرزینی دەستەكان چەند كاریگەرییەكی تر لەسەر لەش دروست دەكات وەك نیگەرانی و نارێكی لێدانی دڵ و ژانەسەر و زیاد ئارەقكردنەوە، پێویست ناكات بوترێت ئەوە بیرۆكەیەكی باشە كە خواردنەوەی قاوە سنووردار بكرێت، چونكە تاكە هۆكارە بۆ لەرزینی دەستەكان بەهۆی كافاینەوە.

سێیەم: وازهێنان لە مادە كحولییەكان، هەوڵبدە خواردنەوە كحولییەكان كەم بكەیتەوە، چونكە بەهەمانشێوە دەبنە هۆی لەرزینی دەستەكان بەتایبەتی كاتێك بەشێوەیەكی خێرا واز لە خواردنەوە كحولییەكان دەهێنرێت هەوڵبدە سەرەتا كەمی بكەیتەوە پاشان واز لە خواردنی بهێنرێت، ئەگەر لە پڕ واز لە خواردنەوەی كحول بهێنرێت چەندان زیان بەلەش دەگەینێت وەك زوو ئارەقكردنەوە، خێرا لێدانی دڵ، پەشۆكان، ژانەسەر، هێڵنجدان، رشانەوە و خەوی ناخۆش، بۆیە پێویستە بە هەنگاو واز لە خواردنەوەی كحول بهێنرێت نەك بەشێوەیەكی خێرا، چونكە دوایی واز هێنانی بە شێوەیەكی خێرا ئەم كاریگەرییە خراپانە لە لەشدا دروست دەبن.

چوارەم: بەرزی رژێنە دەرەقییەكان، رژێنی دەرەقی دەكەوێتە بەشی پێشەوەی مل بەرپرسە لە دروستكردنی هۆرمۆن كە چەندان كرداری لەش رێكدەخات. كاتێك رژێنی دەرەقی بەرز دەبێتەوە لە رووی زانستیەوە پێی دەوترێت هایپەرسایرۆیدس، بەهەمانشێوە ئەم نارێكییە لە هۆرمۆنی رژێنە دەرەقییەكاندا دەبێتە هۆی لەرزینی دەستەكان، بەرزی رژێنە دەرەقیەكان چەندان نیشانەی تر لە لەشدا دروست دەكەن وەكو كەمبوونەوەی كێش بەشێوەیەكی نەخوازراو، نیگەرانی، دڵەراوكێ، نارێكی لێدانی دڵ، زۆر ئارەقكردنەوە و نارێكی نووستن. زۆر جۆری دەرمان هەیە كە یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی ئەم هۆرمۆنە دەدات لەرزینی دەستەكانیش بەهەمان شێوە پێوەندی بە نارێكی رژێنە دەرەقیەكانەوە هەیە لە هەندێك حالەتدا نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو نەخۆشانەی هۆرمۆنی دەرەقیان نارێكە ئەگەر بەردەوام هەستت بە لەرزینی دەستەكانت كرد ئەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست. 


PM:09:55:25/06/2019