سبەینێ یەكێتی و پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی كەركوك كۆدەبنەوە و یەكلایی كردنەوەی پارێزگاری نوێی كەركوكیش نزیك بووەتەوە لە دیاری كردن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بە میدیاکان ڕاگەیەندراوە، لەکۆبونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بریاردراوە شاندێک بنێرێتە لای پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دواین گۆرانکارییەکان.
ئاماژەبەوەشکراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه لیژنه‌یه‌ك پێكهینراو و بڕیاره سبه‌ی چوار شه‌ممه سه‌ردانی پارتی بكه‌ن كه هه‌ریه‌ك له " عیماد ئه‌حمه‌د و شێخ له‌تیف و شاڵاوی كۆسره‌ت ڕه‌سول"ن .
ئەمەش لەکاتێکدایە، یه‌كێتی په‌یامێكی هۆشداری بۆ پارتی ناردوه، كه‌تێیدا هۆشدار ئه‌وه‌ی دابوو گه‌ر پارتی وه‌ڵامی داواكەی یه‌كیتی نه‌داته‌وه ئه‌وا بایكۆتی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.