ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بلآوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە.
راپۆرت ژماره 1973STATE123621_b بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رمی دیاریکراو
ئاماده‌کراو له رپژه دوشه‌ممه رێکه‌وتی 25 حوزه‌یرانی 1973
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ: ته‌هران / به‌غداد / عه‌مان / به‌یروت / مۆسکۆ / ئه‌نقه‌ره
بابه‌ت: نوسینی WASHINGTON POST له سه‌ر کێشه‌ی کوردی عێراق
1. رۆژنامه‌ی WASHINGTON POST له رۆژی 24 حوزه‌یران نوسینێکی چروپری
JIM HOAGLAND به‌ناونیشانی "کورده‌کان بۆ شه‌رێکی تر ئاماده‌ن" بڵاوکردۆته‌وه، نوسینه‌که باس له نیدایهکی راسته‌وخۆی مسته‌فا بارزانی بۆ " پشتگیری ئه‌مریکا " ده‌کات، به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی نوسه‌ر چانسه‌کانی یارمه‌تی خۆرئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا بۆ کورده‌کان له بارترن، چونکه له خۆرئاوا بایه‌خی زیاتر ده‌درێت به هاورده‌کردنی نه‌وت له ناوچه‌ی که‌نداوی فارسیه‌وه و بهخهستبونهوهی رۆڵی سۆڤیه‌ت له عێراق.
له‌و نوسینه‌دا هاتوه که بارزانی وتویه‌تی: " ده‌شێت یارمه‌تی ئه‌مریکا سیاسی، مرۆیی یاخود سه‌ربازی بێت، ئاشکراو نهێنی بێت
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 1973TEHRAN04582_b
ئاماده‌کراو له رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 28 حوزه‌یران 1973
له ئێران - ته‌هران بۆ: وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئۆفیسی کاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیک و باشوری ئاسیا، قاهیره، عه‌مان، کوێت، به‌یروت، جده، له‌نده‌ن.
بابه‌ت: راپۆرت ده‌رباره‌ی رودانی شهر نێوان کورد و سوپای عێراق
1. مانشێته‌کانی لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می رۆژنامه‌کانی ته‌هران له رۆژانی 26 و 27 و 28 باس له هه‌ڵگیرساندنی شهر نێوان کورد و سوپای عێراق ده‌که‌ن.... به‌پێی راپۆرته‌کان سوپای عێراق ده‌ستپێشخه‌ری بۆ شه‌ره‌که کردوه کاتێک په‌لاماری چه‌ند گوندنشینێکی بێ چه‌کیان کردوه.
2. به‌پێی راپۆرته‌کان مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌رکرده‌ی کورد، هوشیاری داوه‌ته به‌غداد تا هێزه‌کانی له ناوچه کوردیه‌کان بکشێنێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌روی شه‌رێکی سه‌رانسه‌ری ده‌بێته‌وه. ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا باسی رودانی شه‌ریان لێکراوه بریتین له بابا ئیسمایل، به‌مۆ، قه‌ڵادزه، هه‌ڵه‌بجه و که‌رکوک. ده‌وترێت که‌رکوک به‌ته‌واوی به‌هێزه کوردیه‌کان ده‌ور دراوه.
3. له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی کاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سوڵتان حسێن سه‌نه‌ندجی، ناوبراو وتویه‌تی که ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران پشتراستی رودانی شه‌ریان کردوه. هه‌رچۆنێک بێت پێده‌چیت سه‌نه‌نده‌جی گومانی هه‌یه که شه‌ره‌کانی چه‌ند رۆژی دوایی ئاماژه‌یه‌کی راسته‌وخۆ بێت بۆ شه‌رێکی نوێی فراوانی نێوان کورده‌کان و سوپای عێراقی. به‌رده‌وام نێوان کورده‌کان و حکومه‌تی به‌غداد خوێن رشتن هه‌بوه، ته‌نها وروژاندنێکی تازه که مایه‌ی سه‌رنج راکێشانی سه‌نه‌نده‌جی بوه نوسینه‌که‌ی په‌یامنێری واشنتۆن پۆست، JIM HOAGLAND ه، تێدا لێدوانه تاڵه‌کانی بارزانی دژ به به‌غداد باسکراوه، سه‌باره‌ت به شکستی به‌غداد له پابه‌ندبون به‌رێکه‌وتنی نێوان کورد و حکومه‌ت، سه‌نه‌نده‌جی وا چاوه‌روانه که به‌غداد ئاستێکی دیاریکراوی هێز به‌کار بهێنێت بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر بارزانی.
4. کۆمێنت: له دیدی ناسراوی ئێران دژ به‌به‌غداد له‌وانه‌یه میدیای ئێرانی سکاڵای شه‌ره‌کانی گه‌وره کردبێت، هه‌رچۆنێک بێت ئاشکرایه که شهر رویداوه و به‌رفراوانتریش بوه له روداوه‌کانی چه‌ند مانگی دواییدا.