وێنە .. هەیفا وەهبی دوای نەخۆشیەکەی بەم شێوەیە دەرکەوت

خانمە ئەستێرەی گۆرانی و نواندنی عەرەب، هەیفا وەهبی کە هەفتەی رابردوو بەهۆی نەخۆش کەوتنیەوە بووە بابەتی میدیاکان، ئەمڕۆ چەند وێنەیەکی تەواو جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە ئەستێرەی عەرەب دوو وێنەی تەواو جیاوازی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە وێنەکاندا بە شێوەیەک دەردەکەوێت کە هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێت و ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

هەفتەی پێشوو بەگوێرەی هەوێ‌ڵی میدیا عەرەبیەکان هەیفا وەهبی ماوەی مانگێکە بووە لە نەخۆشخانە بووەو دوای چاکبوونی باری تەندروستی چۆتەوە ماڵەکەی خۆی، بەڵام ئاشکرا نەبووە ئەو ئەستێرەیە چ نەخۆشیەکی هەیەو نەزانراوە نەخۆشیەکەی چیە و گومانی چی لێدەکرێت نەخۆشی ژێر پەنجە، یاخود ڤایرۆسی جگەر.

هاوکات هەر ئەو دەمە وێنەیەکی خۆی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە بۆ دڵنیاکردنەوەی هەوادارانی.

ھەیفا لە ساڵی 1971 لەدایک بووە، تا ئێستاش دەیان بەرھەمی گۆرانی ھەیە، لە چەند فیلم و زنجیرە دراماشدا وەک خانمە ئەکتەرێک بەشداری کردووە، ھەوادارێکی زۆریشی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھەیە.




PM:10:21:26/06/2019