ئایا سەلامەتە بۆ ژنان لەماوەی سکپڕیدا سێکس ئەنجام بدەن؟

بەتەواوی سەلامەتە بۆ بۆ ژنان بەردەوام بن لە ئەنجامدانی سێکس لەماوەی سکپڕیدا لەبەرئەوەی سێکس چەندین سودی هەیە یارمەتی دەرە لە ئاسودە کردنی خانمی سکپڕدا.

ئەنجامدانی سێکس هیچ زیانێک بە کورپەلە ناگەیەنێت، بەڵام لەهەندێک حاڵەتدا نەبێت کە پزیشک هۆشداری دەدات و چەندین بیرۆکەی ناڕاست هەیە کە دەڵێت ئەنجامدانی سێکس یاخود گەشتن بە ئۆرگازم هۆکارە بۆ لەبارچونی کۆرپەلە، ئەم بیرۆکەیە لەڕاستیدا هەڵەیەو هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.

هەروەها زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە کە مناڵبون پێش وەخت هیچ پەیوەندییەکی بە سێکسکردنەوە نییە، بەڵام پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن لەماوەی سکپڕیدا پێویستە بەشێوەیەک سێکس ئەنجام بدرێت هیچ پاڵەپەستۆیەک نەکەوێتە سەر سک، بۆیە لەوکالەتەدا پێویستە بەوشێوەیە نەبێت کە ژنان بە پشتا بکەون بۆ ئەوەی لەکاتی ئۆرگازمدا پاڵەپەستۆی زۆر نەکەوێتە سەر کۆرپەلەکەیان، بەڵکو دەتوانرێت بەشێوازێکی دیکە ئەنجامبدرێت.

ـ ژنان کەی پێویستە لە سێکس دور بکەونەوە

پزیشکان هۆشیار بە خانمان دەدەن گەر بێت و هەریەک لەم کێشانەیان هەبو پێویستە لە سێکسکردن دور بکەونەوە لەماوەی سکپڕیدا...

ـ هەبوونی کێشە لەملی منداڵداندا کە هۆکاربێ بۆ لەدایک بوونی پێش وەخت.

ـ گەر بێتو ئاوەڵی بۆ پێشەوە خزابێت و بەتەواوی ملی منداڵدانی داپۆشیبێت.

ـ ئەگەر بێتوو مێژووی لەدایکبوونی پێش وەختیان هەبووبێ.

ـ گەر بێتوو کیسی مناڵدان شلەی لێبچێت.

سەرچاوە: medical news today



PM:10:23:26/06/2019