"سپی" بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان ئاشکرادەکات

بەپێی بانگێشتنامەیەکی سەرۆکی پەڕلەمان  داوا لە سەرجەم لایەنەکان کراوە کە ڕۆژی یەکشەممە ۳۰ی مانگ ئامادەبن لە کۆبوەنەوەی یاسای پەڕلەمان.

سەبارەت بە بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان بە "سپی"ڕاگەیاند "کۆبونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی پەڕلەمان سەبارەت بە درێژکردنەوەی وادەی پشوی هاوینەی پارلەمانە".

ئاماژەشی بەوەکرد "هەنديک لایەن داوایان لە سەرۆکی ڕاسپیردراو بۆ پێکهینانی حکومەت کردوە کە هەفتەیەک پێش وادەی دیاریکراو کە دەکاتە ١٢/٧/٢٠١٩ حکومەت پێکبهێندرێت،چونکە وەزیرەکانیان حازرنابن".

هەڤیدار ئەحمەد ئەوەی بۆ" سپی" خستەڕوو کە "تاکو ئیستا یەکێتی ناوی کاندیدەکانی ئاراستەی سەرۆکی راسپێردراو کاک مەسرور بارزانی نەکردوە".

لەبارەی دواخستنی کۆبونەوەی پەڕلەمان بەهۆکاری پێشکەشنەکردنی ناوی کاندیدەکانی یەکێتی هێڤیدار ئەحمەد ڕایگەیاند " ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ناوی کاندیدەکان پێشکەشبکریت چونکە پشکی یەکێتی دیاری کراوە کە چەند پشکی هەیە، بەڵام لە هەموو حاڵەتێک پێویستە پێش وادەی خۆی ناوی کاندیدەکان بگەڕێتەوە پەڕلەمان".

ئەمە لەکاتيکدایە کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کۆبونەوەی پەڕلەمان ئەنجامبدرێت و تاکو ئێستاش فراکسیۆنی یەکێتی ناوی کاندیدانی بۆ پۆستە وەزاریەکان پێشکەش نەکردوە، هەروەها ئاگاداری بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە ڕۆژی یەکشەمەی پەڕلەمان  نییە.


PM:04:30:27/06/2019