دوو ڕای جیاواز لەسەر هەڵگرتنی هێلکە لەبەفرگردا


زۆرێک لەئەمریکییەکان هێلکە لەبەفرگردا هەڵ هەدەگرن، بەڵام زۆرینەی ئەوروپییەکان بەپێچەوانە دەڵێن پێویست ناکات هێلکە بخرێتە بەفرگرەوە پێییان وایە پلەی گەرمی ژورەکەیان گونجاوە بۆ هەڵگرتنی هێلکە ، ئەمریکییەکانیش ئەڵێن هەڵگرتنی هێلکە لە ژوردا سەلامە نییە . 
لەم بابەتەدا باس لەوەدەکەین چۆن هێلکە هەڵبگیرێت و چی کەشێک گونجاوە بۆی .

سەلمۆنێلا کەجۆرێکی بەکتریایە لەڕیخۆڵەی ئاژەڵدا دەژی  ئەگەر ئەم بەکترییایە لەگەڵ خوارداندا تێکەڵ ببێت ئەوا دەبێتە هۆی نەخۆشی نیشانەکانی توشبوون بەم بەکتریاییە وەک ڕشانەوە  و سکچون و  وەتەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی مردن  ئەم بەکترییایە لەخواردنەکانی وەک، مریشک و هێلکە دا بوونی هەیە .

ئەمریکییەکان پێیان وایە ئەگەر بێت و هێلکە لەخوارو پلەی گەرمی ٤۰  هەڵ بگیرێت ئەوا هۆکارە بۆ گەشەکردنی ئەم بەکترییایە ، بەڵام کوڵاندنی هێلکە لەپلەی ۱٦۰ دەبێتە هۆی کوشتنی ئەم بەکتریایە . هێلکە پێش ئەوەی بخرێتە ناو بازاڕاوە لەئەمریکادا  بەجوانی توێکڵەکەی دەشۆرێت ئەمەش هۆکارێکی باشە بۆ لەناوبردنی بەکتریای دەرەوەی بەڵام ناتوانرێت هیچ شتێک بکرێت بە ئەو بەکتریانەی کەلەناوەوە دروست دەبن تەنها ڕێگە چارە ئەوەیە پێویستە ئەم هێلکەیە لەناو بەفرگردا هەڵ بگیرێت لەپلەیەکی گەرمی گونجاودا بۆ ئەوەی لانی کەم ڕێگری بکات لەزیاد گەشە کردنی بەکتریای سەلمۆنێلا .

ــ بۆچی  ئەوروپێکان پێیان وایە بەفرگر پێویست نییە بۆ هەڵگرتنی هێلکە؟  

ئەوروپێکان پێیان وایە هەڵگرتنی هێلکە لەبەفرگردا پێویست نییە هەرچەندە ەم بەکتریای سەلمۆنێلا لەساڵی ۱۹۸۰ بەدی کراوە ، لەبەر ئەوەی ئەوروپێکان ئەڵێن پێش ئەوەی مریشک هێلکە بکات کوتانی بۆ دەکرێت دژی ئەم بەکتریاییە . ئەوروپییەکان دەڵێن پێویستە هێلکە لەشوێنی فێنکدا بێت نەک لە بەفرگردا هەڵ بگیرێت. 

وە: هەـ ف 

سەرچاوە: health line



PM:07:56:27/06/2019