ئەمڕۆ هەینی فەرەنسا کوڵا

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی حوزەیران فەرەنسا بەرزترین پلەی گەرمای لەژیانی ئەو وڵاتەدا تۆمار کرد کە پلەی گەرمای هەندێک شوێنی گەیشتە ٤٥ پلە.

کەشناسی فەرەنسا بڵاویکردەوە وڵاتەکەیان بەرزترین پلەی گەرمای خۆی تۆمار لە تێکڕای تەمەنی فەرەنسادا، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە ناوەڕاست و باشوری ئەورپای گرتۆتەوە.

 ناوچەی کاربنترا لە هەرێمی فۆکلۆز پلەی گەرماکەی گەیشتە ٤٥ پلە وەک ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بۆ کرد.

ئەو شەپۆلە لە بیابانە گەورەکانی کیشوەری ئەفریقاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتووە.

بەرزترین پلە لە وڵاتی فەرەنسا لە ٢١ ی تەموزی ٢٠٠٣دا بووە کە پلەی گەرما گەیشتۆتە ٤٤ پلە، گەرمبوونەوەی پلەی گەرمای ئەو ساڵە ٧٠  هەزار قوربانی لەسەرتاسەری ئەوروپا لێکەوتەوە.

هەروەها ئەڵمانیا ئەمڕۆ پلەی گەرمای ٣٩ ی تۆمارکرد، کە ئەڵمانیا ماوەی ٧٠ ساڵە بەخۆیەوە نەدیووە.




PM:06:05:28/06/2019