ئایا راستە دەڵێن گوێزەر بەسوودە بۆچاو


گوێزەر کەلەسەرانسەری جیهان بە سەوزەیەکی بەسود  و پڕ لەماددەی خۆراکی ناسراوە ، هەروەها زیاتر بەوەش ناسراوە تەندروستی چاو دەپارێزێت و بینین بەهێز دەکات  بەتایبە بۆ ئەوکەسانەی کە شەوکوێرن، وە ڕەنگە ئەم قسەیەت تەنها لەسەر زاری خەڵکەوە بیستبێت، بەڵام ئێستا لەلایەن زانایانەوە پشت ڕاست کراوەتەوە ، لێردا باس لەوەدەکەین کە ئاخو ڕاستە گوێزەر بەسودە بۆچاو ، بینین بەهێز دەکات..

ـ  بەڵێ ڕاستە گوێزەر چەند مادەیەکی خۆراکی بەسودی تێدایە کە زۆر بەسودن بۆچاوەکان.

ـ دژە ئۆکسانێکی باشە سودی هەیە بۆ تەندروستی چاو: گوێزەر سەرچاوەیەکی باشی بیتا کارۆتین و لوتینە ، کە دژە ئۆکسانن و  چاوەکان دەپارێزن لەخراپ بوون . 

 ـ گوێزەر جگە لەتەندروستی چاو یارمەتی کرداری هەرس دەدات و لە قەبزبوون دەت پارێزێت ، هەروەها یارمەتی بەکتریای هەناو دەدات.

ـ ڕێگری دەکات لەتووشبوون بەشێرپەنجەی کۆلۆن بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش فایبەر و دژەئۆکسان.

ـ  بەسودە بۆدڵ  و ئەگەر ی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە پەستانی خوێن دادەبزێنێت.

ـ پێستت دەپارێزێت  لەزیانی تیشکی خۆر .

ـ  بەسودە بۆدابەزینی کێش لەبەربوونی کالۆری کەم و فایبەری زۆر لەپێکهاتەیدا یارمەتی زوو تێربوون دەدات.

وە: هە ـ ف



سەرچاوە: health line



PM:09:33:28/06/2019