پیاوێک لە لایەن ورچێکەوە دەڕفێنرێت

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا میدیا جیهانیەکان وێنەی پیاوێکیان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن ورچێکی ڕوسیەوە هێرشی کرابویەسەرو لەلانکەکەیدا بۆماوەی مانگێک حەشاریدابوو.

لەئێستادا پسپۆڕان و شارەزایانی تایبەت بە ژیانی ئاژەڵە کێویەکان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر چیرۆکی ئەو پیاوە، لەوبارەیەوە توێژەر و مامۆستا 'لویس جینتل' شارەزا لە ژیانی ئاژەڵە کێویەکان لە زانکۆی تۆتنهام ڕایگەیاندوە" هێرشی ورچ بۆسەر پیاو و ڕاکێشانی بۆ ئەشکەوتێک دەگمەن و سەرسورهێنەرە.

لەبارەی ژیانی ئەو پیاوەوە وتی" ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوەیە کە هێشتا ئەو پیاوە زیندووو، لەگەڵ ئەوەی پێدەچێت ئەو ورچە ئەشکەوتەکەی وەک کۆگایەک بەکارهێنابێت بۆ ئەوەی دواتر بیخوات بەڵام ئەم ڕوداوە زۆر سەرسورهێنەرە".

سەبارەت بە چیرۆکی ئەو پیاوە ڕای جیاواز هەیە و ڕۆژنامە جیهانیەکانی وەک 'نیۆرک تایمز'ی ئەمریکی و'ئیندیپێندنت'ی بەڕیتانی، لەوبارەیەوە دەڵێن" ئەو چیرۆکانەی لەسەر ئەو پیاوە بڵاودەکرێتەوە جێی قبوڵکردن نییە و بڕوا پێنەکراوە".

ڕۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانیش ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو پیاوەی لەلایەن ورچێکەوە ڕفێندرابوو بە 'ئەلێکساندرا' ناسراوە،و لەلایەن سەگی  ژمارەیەک ڕاوچیەوە لە ناوچەی توڤای ڕوسیا لە نزیک ولاتی مەنگۆلیا لە لانکەی ورچێکدا دۆزرایەوە.

ئەمە لەدوای ئەوەدێت کە ماوەی مانگێکە پیاوێکی ڕوسی بەناوی ئەلێکساندرا لەلایەن ورچێکی ڕوسیەوە ڕفێندرا، و دوای دۆزینەوەی لە لانکەی ئەو ورچەدا بوە جێی باسی میدیا جیهانیەکان، بەهۆی ئەوەی ڕوداویکی دەگمەنەو لە ئێستادا ئەو پیاوە لە نەخۆشخانەیەو چارەسەری بۆدەکرێت بەهۆی ئەو بارودۆخە دەرونی و جەستەیەی توشی هاتوە.


PM:02:05:29/06/2019