ترەمپ: نەمانهێشتووە ئەردۆغان هێرش بکاتە سەر سێ ملیۆن کورد

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند،  رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا "ویستویەتی سێ ملیۆن کورد لە ناوچە سنوریەکانی سوریا بسڕێتەوە، بەڵام داوام لێکردوە ئەوە نەکات".

دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیران، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەدوای كۆتایی هاتنی لوتكەی G20 كە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو ڕایگەیاند" كێشەیەكی گەورەی لەگەڵ كورد هەیە، 65 هەزار سەربازیی لەسەر سنوور كۆكردبووەوە و دەیویست كورد لەسوریا بسڕێتەوە، كە ئەوان (كورد) یارمەتیی ئێمەیان دا لە دژی داعش و پێكەوە بەڕێژەی 100% خەلافەتمان تێكشكاند. من پەیوەندیم پێوەكرد و داواملێكرد وا نەكات، ئەو هێرشی نەكرد".

ترەمپ ئاسکراشیکرد" ئەردۆغان ویستویەتی کورد لەناوچە سنورییەکانی سوریا بسڕێتەوە، بەڵام من داوام لێکرد سوپاکەی بکێشێتەوە و ئەوە نەکات لەئیدلیب.

وتیشی" ئەردۆغان کەسێکی توندە و سەربازانی توركیا دەیانویست ریز بگرن و بڕۆن بۆ لەناوبردنی كورد، بەڵام ئێمە لەگەڵ کورد  پێكەوە خەلافەتی داعشمان تێكشكاند، نەك توركیاو ئەردۆغان  كە نەیانتوانی ئەو كارە بكەن."



PM:02:30:29/06/2019