لەبارەی نرخی فیزا باڵوێزخانەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە

باڵویزخانەی تورکیا لە بەغدا سەبارەت بە نرخی فیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراقی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند،  خزمەتگوزاریی و نێوەندگیریی دەكەن بۆ دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو عیراقییانەی دەیانەوێت سەفەر بۆ توركیا بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی باڵێوزخانەی توركیا لە بەغدا هاتوە" كرێی هەموو ڤیزەیەكی ئەلیكترۆنی 30 دۆلارە و لەگەڵ ئەو باجەی دەخرێتە سەری دەكاتە (35.40 دۆلاری ئەمریكایی)، ئەمەش لەبەرانبەر پێشكەشكردنی ڤیزەی جۆری C1 كە لەلایەن ئەو لایەنانەوە پێشكەش دەكرێن كە خزمەتگوزاریی و نێوەندگیریی دەكەن بۆ دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بۆ ئەو عیراقییانەی دەیانەوێت سەفەر بۆ توركیا بكەن".

لەخاڵێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" لە حاڵەتی وەرگرتنی پارەیەكی زیاتر لەوەی دیاریی كراوە، هاووڵاتیانی عیراقی دەتوانن لەڕێی ئیمەیڵی تایبەتەوە، باڵێوزخانەكەیان ئاگاداربكەنەوە".


PM:03:14:29/06/2019