پەرلەمانتارێکی عیراق داوای هەموارکردنەوەی مادەی نۆیەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەکات

ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، داوادەکات بە مادەی نۆیەمی یاسای لێبوردنی گشتیدا بچنەوە، بەهۆکاری ئەوەی زۆرینەی ئەوکەسانەی حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوە بێتاوانن.

وەحیدە ئەلجومەیلی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" زۆربەی ئەوکەسانەی کە دەستبەسەر کراون بێتاوان و تۆمەتیان بۆ دروستکراوە".

وتیشی "لە سەدا ٨٠ ی ئەو کەسانە کە حوکمی لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایان بۆ دەرچوە بێتاوانن".

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕی داعشەوە چەندان هەزار کەس دەستگیرکراون و بە تۆمەتی جۆراو جۆر سزای زیندانی هەتاهەتای و لەسێدارە دانیان بۆ دەرچوە.


PM:03:52:29/06/2019