لەگەل هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە ساڵی ١٩٧٤ لەنێوان رژێمی بەعس و هێزی پێشمەرگە، سەدام حسین کە ئەو دەمە جێگری سەرۆک کۆمار حەسەن بەکر بووە، لە کۆبوونەوەیەک فراوانی "بەرەی نیشتمانی" رایگەیاندووە" ده‌بێت بارزانی پێشئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت ئاڵای سپی به‌رز بکاته‌وه".
لەراپۆرتێکی دیکەی ویکلیکس لەسەر کورد لە سەردەمی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەنێوان رژێمی بەعس و هێزی پێشمەرگە لە ساڵی ١٩٧٤ دا لە کۆبوونەوەیەکی ئەو دەمەی بەرەی نیشتمانی سەردەمی بەعس سەدام حسێن دەڵێت" له 25 نیسان جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش، سه‌دام حسێن، وتارێکی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی به‌ره‌ی نیشتمانی پێشکه‌ش کرد و جه‌ختی کرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسای ئۆتۆنۆمی بۆ کورده‌کان به‌خێرایی به‌رێوه ده‌چێت..... داوای له کارمه‌ندانی به‌ره کرد بۆ هه‌مو کوردێکی رونبکه‌نه‌وه که رژێم بارزانی له‌ناو ده‌بات و " ده‌بێت بارزانی پێشئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت ئاڵای سپی به‌رز بکاته‌وه". سه‌دام وتیشی " بێگومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جارێکی تر دانوستان له گه‌ڵ بارزانیدا ناکرێت". سه‌دام راشیگه‌یاند گه‌مارۆی ئابوری ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانی به‌رده‌وام ده‌بێت.