بەهۆی فڕێدانی مریشکی مردارەوەبوو دووکەس درانە دادگا

 قایمقامیەتی كەلار ئاشکرایدەکات، دوای ئەوەی لەسەر ڕووباری سیروان لە سنوری شارۆچكەی كەلار بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە ڕێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مردارەوە بوو فڕێدران،بۆ ئەو مەبەستەش دوو کەس درانە دادگا.

قائیمقامی كەلار لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند"لەچەند ڕۆژی رابردوودا لە سنوری شاری كەلار و لەسەر رووباری سیروان فرێدانی ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو بووە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان و رێكخراوەكانی ژینگەو دەستبەجێ قایمقامی كەلار لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە بكەن و لە ئەنجامدا لە لایەن ڤێتەرنەری گەرمیانەوە توانرا ئاشكرای بكەن.



دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لەسەر فرێدانی مریشكی مرداربوو دوو كەس درانە دادگا
دوای ئەوەی لەسەر رووباری سیروان لە سنوری شاری كەلار بە شێوەیەكی ناشارستانی و دوور لە رێنماییەكان ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو فرێدران لایەنە پەیوەندیدارەكان توانیان ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكەن و رووبەروی دادگا كرانەوە.
لەچەند ڕۆژی رابردوودا لە سنوری شاری كەلار و لەسەر رووباری سیروان فرێدانی ژمارەیەكی زۆر مریشكی مرداربوو بووە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیان و رێكخراوەكانی ژینگەو دەستبەجێ قایمقامی كەلار لایەنە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد لێكۆڵینەوە بكەن و لە ئەنجامدا لە لایەن ڤێتەرنەری گەرمیانەوە توانرا ئاشكرای بكەن كە ئەو مریشكانە هی دوو گێڵگەی پەلەوەری سنووری ناحیەی باوەنورن و خاوەنەكانیان كە خەڵكی هەمان ناوچەن لە ئێستادا ڕووبەروی دادگا كراونەتەوە بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەرگرن.

راگەیاندنی قایمقامیەتی كەلار
30ی حوزەیرانی 2019


AM:11:29:30/06/2019