نەخۆشی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە بەردەوام کەسی توشبوو ڕوبەرووی بارودۆخێکی ناهاوسەنگ دەبێتەوە لە ڕووی جەستەی و دەرونیەوە، بۆیە دەکرێت کەسێکی ئاسایی یاخود کەسێکی توشبوو بە نەخۆسیەکانی دڵ لەڕێی چەند ڕێنمایەکەوە خۆپارێزی ئەنجام بدات.
چەند ریگایەک بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ:
١-پێویستە مرۆڤ بەردەوام پارێزگاری لە تەندروستی خۆی بکات لەڕێی خۆراکە تەندروستەکانەوە بۆئەوەی ڕێگربێت لە قەڵەوی،کە هۆکارێکە بۆ توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
٢-خواردنی ماسی سێ جار لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ناخۆشیەکانی دڵ.
٣-وەرزشکردن ڕۆژانە کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دڵ بەتایبەتی.
٤- پێویستە مرۆڤ زۆر گرنگی بە خواردنی مادە ڕیشاڵیەکان بدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر چەوریان تێدایە.
٥-وازهێنان لە جگەرە کێشان،کە هۆکاریکی سەرەکیە بۆ توشبون بە ژێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ.
٦-پێویستە مرۆڤ خۆی لە دوودڵی و ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی دڵەڕاوکێ بپارێزێت.
٧-خوێی چێشت یەکێکە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی مرۆڤ، بەڵام لەگەل ئەوەشدا زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی دڵ.