سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بریارە سبەینێ ھەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا بۆ گفروگۆکردن لەسەر پێکھێنانی حکوومەت کۆ ببنەوە.

مییدیاکانی نزیک لە پارتی ڕایانگەیاند" سبەینێ دوو شەممە كاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی یەکلاکردنەوەی پارێزگاری کەرکووکە کە تا ئێستا لە نێوان پارتی و یەکێتیدا یەکلانەکراوەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەردوولا لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكەش بڕیاریاندا لە كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بن و بە مەبەستی بەشداریکردنی تەواوی لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەت پەرلەمان خولی بەھارەی درێژکردەوە تا لایەنەکان بگەنە رێککەوتن.





PM:08:07:30/06/2019