بۆچی هەندێک کەس پێستی سەر چۆکیان ووشک دەبێتەوە؟

پێستی سەر چوکی ئەو کەسانەی کە ووشک دەبن هەستیار دەبن ئەمەش وادەکات هەست بە نائاسودەی بکەن، ئەوکەسانەی کە پێستی سەر چۆکیان وشک دەبێت ڕەنگە هۆکارەکەی بۆ چەند شتێک بگەڕێتەوە لەوانەش چەورنەکرن، خۆ بەتاڵکردنەوە بەدەست، جلوبەرگی زبر، هەروەها بەکارهێنانی سابونی تیژ.

ووشک بونی پێستی سەر چۆک هۆکار نییە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی لەڕێگەی سێکسسەوە دەتوانرێت ئەم کێشیە هەر لەماڵەوە چارەسەر بکرێت بەبەکارهێنانی نەرمکەرەو دورکەوتنەوە لەسابوونی تیژ، یاخود ئەوشتانی هۆکاری ئەم کێشەیەن.

هۆکارەکانی

ـ خۆ بەتاڵکردنەوە بەدەست و بەکارنەهێنانی نەرم کەرەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی زبر بوون زۆر زبر بونیش دەبێت هۆی ووشک بوونەوەی پێست بۆیە چەورکردن لەکاتی ئەم کارەدا زۆر پێویستە . بەڵام پێویست لەو چەورکەرانە دور بکەویتەوە کە گلیسرین و پارابینیان تێدایە.

ـ جلو بەرگی نەگونجاو: ئەوکسانەی جلی ژێرەوەیان تەسکە دەبێتە هۆی داماڵینی پێستیان ئەمەش هۆکارێکی دیکەی ووشک بونی پێستی سەر چوکە، پێویستە جلی گونجاو ، یاخود ئەو جلانە لەبەربکرێت ماددەی لۆکەیان تێدایە .

ـ سابونی تایبەت: بەکارهێانی سابون کە مادەی کیمییای تیژیان تێدایە هۆکاری ووشک بوونی پێستن. باشترین ڕێگە بۆ شۆرینی چوک بەکارهێنانی ئاوی شلەتێنە لەگەڵ بڕێکی زۆر کەم سابون.

سەرچاوە: medical news today



PM:08:53:30/06/2019